کوردستانی

سبه‌ینێ له‌ناو شاری سلێمانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ له‌ناو شاری سلێمانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت
مه‌ودا میدیا - 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سبه‌ینێ نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ سێشەمە  ۸ـ۱۱ـ۲٠۲۳ دابەشکردنی نەوت لەسنووری مەڵبەندی  نۆ لەناو شاری سلێمانی دەبێت. 

پرۆسه‌ی ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌شێكی به‌رچاوی شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌. 



Qaiwan
Qaiwan