کوردستانی
توركیا بناری قه‌ندیلی بۆردوومان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی به‌غدا و حزبه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیی بۆردوومانه‌كانی توركیا له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هێشتا بۆردوومانه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆردوومان كرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا له سنووره‌كانی بناری قه‌ندیل بۆردوومانی هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی بایاوان و بۆڵێی له سنووری پشده‌ر كردووه.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، ئه‌گه‌رچی بۆردوومانه‌كه به‌رده‌وامیی هه‌بووه و كاتژمێرێك درێژه‌ی كێشاوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانی گیانیی و مادیی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.

دوێنێ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا باسی سنووره‌كانیش ده‌كرێت كه رۆژانه خه‌ڵكی تێدا بریندار ده‌بن.