کوردستانی

زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئاشته‌وایی نێوان مامۆستا و كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئاشته‌وایی نێوان مامۆستا و كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌
مه‌ودا میدیا - 

ئاشته‌وایی نێوان مامۆستاكه‌ی زانكۆی سلێمانی و كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی سلێمانی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ك چۆن هێرشی مامۆستاكه‌ بۆ سه‌ر كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی كه‌ هێرشی كه‌سیی كرده‌ سه‌ر كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌ له‌ رۆژی خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی، ناوی سه‌میان خه‌لیله‌، مامۆستایه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،  له‌رێوڕه‌سمێكدا مامۆستا سه‌میان به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانییه‌وه‌ داوایلێبووردنی له‌ كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ كردووه‌ و چه‌پكێ گوڵی پێشكه‌شكردووه‌. 

  به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مامۆستا سه‌میان خه‌لیل له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوڵه‌كه‌دا به‌ كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌، پێی وتووه‌ "تۆ وه‌ك كچی خۆم وایت، دڵنیابه‌ و نیه‌تم خراپ نه‌بووه‌". 

مامه‌ڵه‌كردنی مامۆستا سه‌میان خه‌لیل له‌ رۆژی خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌ كچه‌ رۆژنامه‌نووسی سایتی مۆجۆ كورد، رای گشتیی و رۆژنامه‌نووسانی تووڕه‌كرد و هه‌ریه‌ك له‌ لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانكۆی سلێمانی هێنایه‌ده‌نگ و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ و سزادانیان كرد. 
Qaiwan
Qaiwan