کوردستانی
نزیكه‌ی سێ ساڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئۆجه‌لانه‌وه نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان، نزیكه‌ی سێ ساڵه هیچ زانیاریی و هه‌واڵێك له‌باره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه نییه و پارێزه‌ران داوای بینینی ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی فرات نیوز، نزیك له په‌كه‌كه بڵاویكرده‌وه، پارێزەران رەزان ساریجا، رازیە ئۆزتورک، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینج بۆ ئەوەی بتوانن ئۆجه‌لان ببینن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵییان کرد و داواكاریی بینینیان پێشكه‌شكرد.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرات نیوز، لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە بەهیچ جۆرێک زانیاریی لەبارەی ئۆجه‌لانه‌وه بەردەست نییە و هەواڵی نازانرێت.
ئۆجه‌لان له رۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1999ه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیراوه و له زیندانی ئیمرالیی زیندانییكراوه.