کوردستانی

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا
مەودا میدیا-

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكی داواكراو لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لەدرێژەی گەڕان و بەدواداچوونەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی گرتنیان هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێكیان لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرد كە بەپێی مادەی 406 فەرمانی گرتنی هەبووە".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ه ، س ، ب) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچە لەگەڵ هەندێک کەلوپەل کە بە تۆمەتبار بووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan