کوردستانی
لەبەر ئەم هۆکارانە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2023 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق گەیشتنە بەغدا.
دڵشاد نامیق، سەرۆکی ناوەندیی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک دیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواکەوتووە لەکاتی خۆی، ئەمەش وایکردووە کۆمسیۆن لە کوردستان نەمێنێت و کۆمسیۆنی عیراق لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە راسپێردراوە لە 25ی شوباتی 2023 هەڵبژاردن ئەنجام بدات، بەڵام هەندێک گرفت بەهۆی تانەدانی حزبە سیاسییەکان لە دادگای فیدراڵی خەریکە دێتە پێشەوە".
لەبارەی چوونی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاماژەی بەوەکرد "چوونی ئەم شاندە بۆ بەغدا بۆ ئەوەیە کە سووربوونی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دووپاتبکاتەوە، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی ئەم شاندە بۆ بەغدا دەیەوێت کە شەرعیەتی دامودەزگاکانی هەرێم بپارێزێت و وابکات کە پارێزگارییەک بۆ قەوارەی سیاسی و ئیداری و دەستووری هەرێمی کوردستان بەرپابکات بەوەی کە کۆمسیۆنی عیراق هانبدات کە بەردەوام بێت لە گرتنەبەری رێکارەکان، چونکە ئەگەر یاساکە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربچێت و کۆمسیۆن دوودڵ بێت لەوەی کە ناتوانێت هەڵبژاردن بکات، لەوانەیە جارێکی دیکە داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکرێت".
دڵشاد نامیق وتی "چوونی شاندەکە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا گرنگە، لە هەموو ئەوانەش گرنگتر ئەوەیە کە ئەنجامی هەڵبژاردن بەشێوەیەک بێت قبووڵکراوبێت لەلایەن سەرجەم ئەو کارئەکتەرانەی کە دەچنە پرۆسەکەوە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25ی شوباتی 2023ی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەرپەرشتی بکات.
س.ر