کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2023 لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە زانیاریی نوێ خستەڕوو.
ئومێد سەباح، سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند "حکومەتی عێراق تەمویلی ئەو سێ مانگەی دیکەی مووچە دەنێرێت و هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابەشدەکات".

لەئێستادا مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت و بەپێی خشتەی مووچە بێت سبەینێ پێنجشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت و لەگەڵ ناردنی 700 ملیار دینارەکەی دیکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێت.
س.ر