کوردستانی
حكومەتی ناوەند تێچووی هەڵبژاردنەكانی هەرێم خەرجدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەمیانی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و لە كۆبوونەوەكانیاندا، سەرۆكی حكومەتی عیراق رەزامەندیی داوە بە خەرجكردنی تێچووی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2023 لە پەراوێزی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، رەزامەندیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ خەرجكردنی تێچووی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق بەرزنرخێندرا بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكە لەو كاتەدا ئەنجامبدریت كە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە دیاریكراوە.
لە راگەیەندراوێكدا ئەو بەرپرسەی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند خاڵێکدا بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق خرایەڕوو و جەختکرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، لەو رووەشەوە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئامادەیی خۆیان نیشاندا تاکو هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجامبدرێت.
وتیشی، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی دامودەزگاکانی لە هەماهەنگی و خزمەتکردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق دەبن و هەمو ئامادەییەکی حکومەت دوپاتکرایەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و لە کاتی خۆی بەڕێوەبچێت و بە بایەخەوە باس لەو هەنگاوانە کرا کە گیراونەتەبەر بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە لە کاتی خۆی.
سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەش ئومێد سەباح روونیكردەوە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 1992 دەرچووە و هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بە رێکاری یاسایی و کارگێڕیی تایبەت بە کۆمسیۆن تاکو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
ژ.ع