کوردستانی
كۆتا ئەندامی ئەو خێزانەی لە كەركوك بوونە قوربانی، گیانی سپارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەكێكی دیكە لە ئەندامانی ئەو خێزانەی یەكشەممەی رابردوو لە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ گیانیان سپارد، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا و بەوپێیەش سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2023، پرسەی هاوڵاتی (هیلال شێخ بابا رەسول) راگەیەندرا، كە هاوشانی خێزانەكەی لە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە كەركوك بریندار بووبوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی سپارد.
هیلال ئێوارەی یەكشەممەی رابردوو لەسەر رێگەی پشتێنەیی کەرکوک بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ کە لەنێوان بارھەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان روویدا، برینداربوو.
چوار ئەندامی خێزانەكەی هیلال لەو رووداوەدا بە ناوەکانی (نەجیبە موحسین رەزا، بابا رەسوڵ عەبدولقادر، لانە بابا رەسوڵ و هەڵۆ بابا رەسوڵ) گیانیان لەدەستدا، دوو كەسی دیکەش كە یەكێكیان هیلال بوو بەسەختی برینداربوون.
ژ.ع