کوردستانی
بەهۆی سروشتی كارەكەیەوە توانیویەتی حەوت جار تاوانێك ئەنجامبدات و دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەولێر، ئاسایش تۆمەتبارێك دەستگیربكات كە دزی لە حەوت ماڵ كردووە و بڕێكی زۆر پارە و كەلوپەلی بەهاداری بردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان تۆمەتبار (م ، ن، ر) دەستگیربكەین".
ئاماژە بەوەشكراوە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە، کاری گەیاندن (دێلیڤەری) دەکات و بەوهۆیەوە چاودێریی چەند ماڵێکی کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی ئاسایش، تۆمەتبار پاش چاودێرییەكانی، لە کاتێکی گونجاودا تاوانی دزیکردنی لە حەوت ماڵ ئەنجامداوە و بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی گرانبەهای دزیوە.
لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری راگیراو كراوەتەوە بەمەبەستی بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە دۆسییەكەی.
ژ.ع