کوردستانی
پێشمەرگەیەك پاش سێ رۆژ لە ئەنجامدانی هاوسەرگیری كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گەنجێكی خەڵكی سۆران كە پیشەی پێشمەرگەیە، پاش تەنها سێ رۆژ لە ئەنجامدانی هاوسەرگیری، بە گوللـە پێكرا، سەرچاوەكانی هەواڵیش باس لەوەدەكەن براكەی ئەنجامدەری كارەكە بووە.
ئەمشەو 8ی تشرینی دووەمی 2023، لە گەڕەكی بارزان لە شاری سۆران بە گوللـە گەنجێك بە ناوی "جەگەر چەكۆ" كوژرا، وێنە و زانیارییەكان پشتڕاستیدەكەنەوە ئەو گەنجە پیشەی پێشمەرگەیە، سێ رۆژ لەمەوبەر چووەتە ناو ژیانی هاوسەرگیری.
چەكۆ گەنجێكی سەر بە بنەماڵەی هەركییە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان نزیك كاتژمێر 9:00ی ئەمشەو لەلایەن برای خۆیەوە بە گوللـە كوژراوە.
سەبارەت بە هۆكاری رووداوەكە هەتا ئێستا زانیارییەكی پشتڕاستكراوە نییە، بەڵام تەرمی كوژراوەكە لە پزیشكی دادییە و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە.
ژ.ع