کوردستانی
سبەینێ نەوت لەم ناوچانە دابەشدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان بەردەوامە و بڕیارە سبەینێ پرۆسەكە بگاتە پێنج ناوچەی جیاوازی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەم نەوت لە پێنج قەزا و ناحیە دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە بڕیارە لە هەریەك لە ناوچەكانی "عەربەت، بەرزنجە، سەیدسادق، هەڵەبجەی تازە، چوارقوڕنە و چەمچەماڵ" نەوتی سپی دابەشبكرێت.
زیاتر لە مانگێكە، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و هەتا ئێستاش بەردەوامیی هەیە.
ژ.ع