کوردستانی
دانە گاز: هەرێم 127 ملیۆن دۆلار قەرزی داوەتەوە و 106 ملیۆن قەرزدارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمپانیای دانە گاز لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، كۆی گشتیی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بە رێژەی لەسەدا 8 بەرزبووەتەوە بۆ 37 هەزار و 150 بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.
راپۆرتەكە تایبەتە بە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵی 2023 و تێیدا هاتووە، قازانجهی بەرهەمهێنانی نەوت لەو ماوەیەدا 126 ملیۆن دۆلار بووە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو سوودەكان لەسەدا 22 کەمیانکردووە.
بەپێی ناوەڕۆك و داتاكانی دانە گاز، هێشتا ھەرێمی کوردستان 106 ملیۆن دۆلار قەرزداری کۆمپانیاکەیە، لەكاتێكدا 127 ملیۆن دۆلاری قەرزی هەرێمی كوردستان لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دراوەتەوە بە كۆمپانیاكە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو 127 ملیۆن دۆلارە 71 ملیۆن لەلایەن حکومەتی ھەرێم و ئەوەی دیکەش لایەنی سێیەم واتە لایەنە ناحکومییەکان داویانەتەوە.
ژ.ع