کوردستانی

هۆشدارییەک بۆ شۆفێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک بۆ شۆفێران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریی هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان دوکەڵ بکات و گازی ژەهراوی دەربکات.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "بە مەبەستی پاک راگرتنی ژینگەی شار و دابینکردنی مەرجەکانی تووندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکان بە گشتی و بارهەڵگرەکان بە تایبەتی، سەرجەم شوفێران و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان ئاگاداردەکەینەوە کە نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان دوکەڵ بکات و گازی ژەهراوی دەربکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە رێکەوتی 9ی تشرینی دووەمی 2023 تاوەکو 20ی تشرینی دووەمی 2023 ئۆتۆمبێلەکانیان چاکبکەنەوە، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو ماوەیە هەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەوبانەکان ببینرێت و دوکەڵ بکات و گازی ژەهراوی دەربکات راستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆ و ئەفسەر و کارمەندانەوە دەستی بەسەردادەگیرێت و خاوەنەکەی ناچاردەکرێت بە چاکردنەوەی، بەپێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە تاوەکو چاکی دەکاتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan