کوردستانی
لە هەولێر 49 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر دەستگیرکردنی 49 بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر لە نوێترین ئاماریدا رایگەیاند "لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا لە 17 چالاکی سەرکەوتوودا 49 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی ئەو مادانەی لەم چالاکییانەدا دەستیان بەسەرداگیراوە بریتین لە هەشت کیلۆ و 129گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک، هەروەها دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین و یەک کیلۆ و 681 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و بڕێکی دیکەی مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و جامایکا".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر لەو چالاکیانەدا بڕی 229 کیلۆ و 500 گرام لە حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن دەستیان بەسەرداگیراوە، هەروەها دەستیشگیراون بەسەر نزیکەی هەزار دەنکە حەب لە جۆرەکانی ترامادۆڵ و میتادۆن و چەند جۆرێکی".
باسی لەوەشکرد "بەهۆی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەوە سێ تۆڕی گەورەی بازرگانیی مادەی هۆشبەر هەڵوەشاونەتەوە و سەرجەم دەستگیرکراوان رادەستی یاساکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".
س.ر