کوردستانی

فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر كرایه‌وه‌ ئامانج و ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر كرایه‌وه‌ ئامانج و ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌
مه‌ودا میدیا -


جارێكی تر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر كرایه‌وه‌ ئامانج و ئاگرێكی گه‌وره‌شی تێدا كه‌وتووه‌ به‌جۆرێك كه‌ هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ریر ناتوانێت نزیكی بكه‌وێته‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتووەتە خوارەوە و تەقیوەتەوە له‌ناو فڕۆکەخانەی هەریردا به‌ڵام هێشتا ورده‌كاریی له‌لایه‌نه‌وه‌ ره‌سمییه‌كانه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی بەرگریی شارستانیی هەریریش دەڵێت، کۆگای سووتەمەنیی فڕۆکەخانەکە ئاگری گرتووە و هێشتا فه‌رمانیان پێنه‌كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی چوونیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌. 

فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێره‌ و له‌ نزیكیدا بنكه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ و پێشتریش چه‌ند جارێك به‌ فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان بۆردوومان بكه‌ن.
 

Qaiwan
Qaiwan