کوردستانی

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌ڵێی شه‌یتان ئامۆژگاریی ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌ڵێی شه‌یتان ئامۆژگاریی ده‌كات
مه‌ودا میدیا -

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ دۆخی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و بایكۆت و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی وتی " من نازانم ئه‌م حكومه‌ته‌ وه‌ك مووچه‌ی مووچه‌خۆران نادات، ئه‌ی پله‌كانیان بۆ به‌رزناكاته‌وه‌؟ له‌ ئێستادا كه‌ مووچه‌ نییه‌، پله‌كانیان به‌رزبكه‌ره‌وه‌، مه‌رج نییه‌ له‌گه‌ڵ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌دا پاره‌ی پله‌كه‌ش بخه‌یته‌ سه‌ر مووچه‌".

پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی پله‌ش، وتی " ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌ڵێی شه‌یتان ئامۆژگاریی ده‌كات". 

Qaiwan
Qaiwan