کوردستانی

زانیاریی نوێ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌پاش هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌ ره‌سمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڵاوكرانه‌وه‌، بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوه‌ته‌ سەر فڕۆکەخانەی هەریر سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر. 

ده‌زگای دژەتیرۆری کوردستان له‌پاش رووداوه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 19:15، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات. 

ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌ باڵایه‌ی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه‌، لە 20-10-2023 فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر چۆڵ کراوە، به‌ڵام بەهۆی هێرشەکەی ئه‌م ئێواره‌یه‌وه‌ ئاگر لە کۆگای سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan