کوردستانی

هەور لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێم دادەپۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەور لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێم دادەپۆشێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش گۆڕانكاریی ئەوتۆیان نابێت.

بەپێی راگەیەندراوی بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 10ی تشرینی دووەمی 2023 و سبەی شەممە، بە شێوەیەكی گشتی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێك ناوچەش هەوری تەواو.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی  نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی كاتەكان و پلەكانی گەرما  هاوشێوەدەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشی سبەی شەممە كەشناسی دەڵێت "ئاسمان بەگشتی هاوشێوەی ئەمڕۆ نیمچەهەور و هەندێك ناوچەش هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ".

هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر     :  28 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 28  پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 29 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 28 پلەى سیلیزى
 زاخۆ        : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  29  پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
سۆران  : 25 پلەى سیلیزى
                                            

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan