کوردستانی
تایبەت بە پیتەكانی زمانی كوردی پەروەردەی كەركوك لە بڕیارێك پاشگەزدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئهوهی بەڕێوەبەرایەتیی پهروهردهی كهركوك به نوسراوێك داوای لە قوتابخانەكان كردبوو ئەو پیتە كوردییانەی لە زمانی عەرەبیدا نین بەكارنەهێندرێن، لەو بڕیارەی پاشگەزبووەوە.
پێشتر لەو نووسراوەی 9ی تشرینی دووەمی 2023 پەروەردەی كەركوك ئاڕاستەی قوتابخانەکانی كردبوو، تێیدا داوایكردبوو پیتە کوردییەكانی (پ،ژ،ڤ،چ،گ،ۆ،ڵ،ێ،ڕ،ک) لە ئامادەکاریی لیستی ناوی خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتایی بەکارنەهێندرێن و لهبری ئهو پیته كوردیانه پیتی عهرهبی بهكاربهێندرێت.
ئەوەش لە چوارچێوەی ژمارەیەك رێنماییدا بوو كە تێیدا راگەیەندرابوو بەمنزیكانە تیانووسی ئەلیكترۆنی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024 بڵاودەكرێتەوە و یەكێك لە رێنماییەكان پەیوەست بوو بە لابردنی پیتە كوردییەكان.
پۆزشی پەروەردەی كەركوك تایبەت بەو پرسە ئەوەیە، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئەو رێنماییەی دەركردووە و كاتێك دۆسیەی خوێندكاران دەچێتە بەغدا ناوەكانیان بەراورد دەكرێت و ئەگەر لەگەڵ ناسنامە و بەڵگەنامە فەرمییەكان وەك یەكدی نەبن كێشە دروستدەبێت.
بەڵام دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر، پەروەردەی كەركوك بە نووسراوك ئەو بڕیارەی كشاندەوە و رایگەیاند، پاش پەیوەندیكردن بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، لە پرۆژەی تیانووسی ئەلیكترۆنی پیتە كوردییەكان زیاددەكرێـت.
سەرجەم ئەمانە لەكاتێكدایە زمانی كوردی بەپێی دەستووری عیراقی لەپاڵ زمانی عەرەبی زمانێكی فەرمییە لەعیراق و لە دامەزراوە فەرمییەكاندا كاری پێدەكرێت.
ژ.ع