کوردستانی
لەماوەی 30 رۆژدا دوو هەزار و 182 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان خەوێندراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی (1 بۆ 2023/10/31) 16 هەزار و 354 منداڵی نەخۆش چارەسەریان بۆ كراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16 هەزار و 354 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاریی نەخۆشخانەكە لە مانگی رابردوودا بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر لەو ماوەیەدا بەپێی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، دوو هەزار و 182 منداڵ داخڵكراون و لە نەخۆشخانەی منداڵان 818 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوە و 456 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە.
هاوكات 217 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، 232 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 311 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 239 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.
لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 14 هەزار و 731 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 230 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 456 سۆنەر و 88 ئیكۆ ئەنجامدراوە و 378 تیشك گیراوە.
بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی تەندروستیی سلێمانیش بێت، لەماوەی مانگی رابردوودا بەراورد بە مانگەكانی پێش خۆی، زۆرترین رێژەی تووشبوون بە سكچوون تۆماركراوە لەنێو منداڵاندا.
ژ.ع