کوردستانی

ناوەندێكی گەنجان كرایە ئامانج لە ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی كورد

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ناوەندێكی گەنجان كرایە ئامانج لە ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی كورد
مەودا میدیا-

لە رۆژئاڤای كوردستان، لە ناوەندێكی گەنجان تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتیی مەدەنی برینداربوون.

بەپێی میدیای رۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ هەینی بەهۆی تەقینەوەیەک کە لە ناوەندێک لە ناوەڕاستی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری مەنبەج لە رۆژئاوای کوردستان روویدا، هەشت کەس برینداربوون.

سەرچاوەیەکی هەواڵی لە رۆژئاڤای كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە ناوەندێكی گەنجان نزیك یاریگەی شارەوانیی مەنبەج، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە كە دەستی توركیای لە پشتە، هەشت كەس برینداربوون.

تەقینەوەكە بەپێی زانیارییەكان زیانی مادی بە ژمارەیەك ماڵی ناوچەكە گەیاندووە، برینی بریندارەكانیش سووكن و ژیانیان لە مەترسیدا نییە.

ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج لەوبارەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك لە هەژماری فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە "تەقینەوەیەک ناوەندی گەنجانی لە ناوەڕاستی شاری مەنبەج کردووەتە ئامانج و زیانی ماڵیی و برینداربوونی هاوڵاتییانی مەدەنیی لێکەوتووەتەوە، هەتا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan