کوردستانی

منداڵێكی 7 ساڵان ئۆتۆمبێل دەكێشێت بە دەرگایەكدا و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێكی دیكە

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێكی 7 ساڵان ئۆتۆمبێل دەكێشێت بە دەرگایەكدا و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێكی دیكە
مەودا میدیا-

لە سنووری قەزای شێخان، منداڵێكی حەوت ساڵ ئۆتۆمبێلێكی كێشاوە بە دەرگای ماڵێكدا و بەهۆیەوە منداڵێك گیانی سپارد و یەكێكی دیكە برینداربوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10ی تشرینی دووەمی 2023، لە کۆمەڵگەی چڕەی سنووری قەزای شێخان، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە دەرگای ماڵێکدا كێشا و دەرگاکە بەسەر دوو منداڵدا کەوت.

لە ئەنجامی ئەو رووداوە منداڵێک بە ناوی ئیبراهیم فەتحی، تەمەن 6 ساڵ گیانی لەدەستدا و منداڵێکی دیكەش برینداربوو، بریندارەكە رەوشی تەندروستیی باشە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan