کوردستانی

رووداوی هاتوچۆ زیانی گیانیی لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوی هاتوچۆ زیانی گیانیی لێكەوتەوە
مەودا میدیا-

دوو رووداوی هاتوچۆ لە ناو شاری کەلار بوونە هۆی برینداربوونی دوو کەس، لە ئێستادا هەردوكیان لە نەخۆشخانەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلسوارێک لە گەڕەکی بنگرد،  پاسکیلسوارەکە كە لەدایكبووی 2012یە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

راشیگەیاندووە، رووداوێکی دیكەی هاتوچۆ لە ترافیک لایتی نزیک کتێبخانەی گشتی لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە كە لەدایکبووی ساڵی 2005ە، برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

ئاماژە بەوەشكراوە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی گەیشتن بە ئەنجامی چۆنییەتی روودانی هەردوو رووداوەكە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan