کوردستانی
بڕیار بۆ لێخۆشبوون لە رێژەیەك قەرزی سەر هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی رایگەیاند، داوایانكردووە 20%ی قەرزی ئاو لەسەر هاوڵاتییان كەمبكرێتەوە و بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ بدرێت.
ئاری ئەحمهد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە وتی، بەفەرمی نووسراویان كردووە بۆ ئەوەی لێخۆشبوون لە 20%ی قەرزی ئاو بكرێت، كە لای هاوڵاتییانە و بڕیارەكەش بۆ هەموو هاوبەشانی ئاو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو رۆژەوەی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بڕیارەكە دەدات، هەوڵدەدرێت لێخۆشبوونی قەرزەكە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوامبێت.
روونیشیكردەوە، دوا لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو، كە 15% بوو، لە مانگی 6ی ساڵی 2023 كۆتایی بە وادەكەی هاتووە.
ژ.ع