کوردستانی
شارهوانی هاوڵاتیان سهبارهت به خانووكردن له سنوری گوندهكانی ناو ماستهرپلان ئاگاداردهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
سهرۆكایهتی شارهوانی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا كه لهسهر پهیجی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتیی فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه، هاوڵاتیان سهبارهت به خانووكردن له سنووری گوندهكانی ناو ماستهرپلانی شاری سلێمانی ئاگاداردهكاتهوه.
سهرۆكایهتی شارهوانی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا كه لهسهر پهیجی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتیی فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه، هاوڵاتیان سهبارهت به خانووكردن له سنووری گوندهكانی ناو ماستهرپلانی شاری سلێمانی ئاگاداردهكاتهوه.
شارهوانی سلێمانی روونیكردووهتهوه "شارەوانیمان بەپێی یاسای قەدەغەکردنی زیادەڕەوی (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٨) خانووکردنی لە سنووری گوندەکانی ناو ماستەرپلانی شاری سلێمانیدا راگرتووە چونکە سنوورە فراوانکراوەکانی ئەو گوندانە تەنها رێکاری ئەندازەییان بۆ کراوە و هێشتا رێکارە یاساییەکانیان تەواونەکراوە و هەتا ئامادەکردنی ئەم ئاگادارییە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە فراوانکردنی حەرەمی 29 گوند لەو گوندانە هێشتا پەسەند نەکراوە، بۆیە لە رووی یاساییەوە ئەو سنوورە فراوانکراوانە بە (سنووری حەرەمی گوند) دانانرێن بەڵکو بە (سنووری گەڕەکی ئەو گوندە) دادەنرێن و بەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراو) دەکەون نەوەک یاسای تاپۆکردنی حەرەمی گوندەکان (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢)".
له راگهیهندراوی شارهوانی سلێمانیدا هاتووه، "ئاشکرایە کە یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆ (واتە خانووی دەرەوەی سنووری حەرەمی گوند) ئەوەیە کە خانووەکە پێش رێکەوتى (٢٠٢٠/١٢/٣١) دروستکرابێ، بۆیە شارەوانیمان ناتوانێ رێگەپێدان بدات بە دروستکردنی خانوو لەو سنوورە فراوانکراوانەدا هەتا بەیاننامەیان بۆ دەردەچێ بە ئەژمارکردنیان بە سنووری حەرەمی گوند، ئەوسا بەر یاسای (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢) دەکەون و دەتوانین رێگەپێدانیان بدەینێ بە دروستکردنی خانوو، چونکە خانووی ناو حەرەمی گوند بە خانووی زیادەڕەوی دانانرێ، بەڵام پێشەکی دەبێ دڵنیابین لەوەی کوێ بە حەرەمی گوند دادەنرێ و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی پەسەندکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانین پێویستە مختاری ئەو سنورانە ڕێگە نەدەن بە كاری نایاسایی لە سنورەكانیاندا ئەمەش ناوی ئەو گوندانە ی كە تائێستا فراوانكردنەكە ی پەسەندەی وەرنەگرتووه".
ناوی گوندهكان:
ناوی گوندهكان:
گوندی قڕگە
گوندی قرەطوغان
گوندی کەڵەکن
گوندی کانی گۆمە
گوندی عەواڵ
گوندی کۆستەی چەم
گوندی خەلیفاوا
گوندی ئاوبارە
گوندی خێوەتە
گوندی ئاشەسپی
گوندی مەلا داود
گوندی کانی بەردینە
گوندی بابان
گوندی کەنەسوورە
گوندی قولەرەیسی سەروو
گوندی هوانە
گوندی شێخ وەیساوا
گوندی ئاڵیاوای خواروو
گوندی بەردەکەڕ
گوندی فەرەج ئاوا
گوندی ژاڵەی خواروو
گوندی ژاڵەی سەروو
گوندی ژاڵەی جەزا جاف
گوندی رازیانەی کۆن
گوندی رازیانەی نوێ
گوندی رازیانەی کانی شینکە
گوندی داربەڕووڵە
گوندی سەماوات.
گوندی ناوگردان