کوردستانی

كچێك به‌مه‌به‌ستی "هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن" 98%ی جه‌سته‌ی سووتاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


كچێك به‌مه‌به‌ستی "هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن" 98%ی جه‌سته‌ی سووتاند
مه‌ودا میدیا - 

بەرگریی شارستانیی هەولێر  ئاشكرایكرد،  بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر كچێك هه‌وڵیداوه‌ خۆی بكوژێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاگری له‌خۆی به‌رداوه‌ و 98%ی جه‌سته‌ی سوتاوه‌. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، کچه‌كه‌ تەمەن 17 ساڵ کە لە ماڵی مامی ژیاوە له‌ نهۆمی دووه‌می خانووه‌كه‌یان، له‌چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتن، ئاگری له‌خۆی به‌رداوه‌ و  98%ـی جەستەی سووتاوە  و له‌ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێرییدایه‌. 
 
 به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر له‌زاری كچه‌كه‌ 17 ساڵانه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هیچ كه‌سێك له‌پشت رووداوه‌كه‌وه‌ نییه‌ و خۆی ئاگری له‌جه‌سته‌ی به‌رداوه‌ به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ 98%ی جه‌سته‌ی سووتاوه‌ و له‌ئێستادا ته‌ندرووستی ناجێگیره‌. 


Qaiwan
Qaiwan