کوردستانی

یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و خۆپیشاندان راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و خۆپیشاندان راگه‌یاند
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان و بایكۆتی به‌شێكی به‌رچاوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی تۆمه‌تباركرد و به‌ "بێباك" وه‌سفیكرد.

ئەمڕۆ شەممە سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌ بۆنه‌یه‌كی ئایینییدا وتی "جەوهەری ژیانی كۆمەڵگە قوتابی و گەنجە، ناكرێت دەسەڵات هێندە بێ باك بێت لەئاست وەستانی خوێندن و جێبەجێنەكردنی داواكاری مامۆستایان".

ئه‌مینیداری گشتیی یه‌كگرتوو پشتیوانی حزبه‌كه‌ی بۆ خواسته‌كانی خۆپیشانده‌ران خسته‌ڕوو، وتی " ئێمە پشتیوانی لە خواست و داوای رەوای مامۆستایان دەكەین و پێویستە حكومەت و بەرپرسان سەرجەم داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێ بكەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن درێژە بەئەركی مامۆستایەتی بدەن و قوتابیان بگەڕێننەوە هۆڵەكانی خوێندن".

Qaiwan
Qaiwan