کوردستانی

توركیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سنووری دهۆكی بۆردوومانكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سنووری دهۆكی بۆردوومانكرد
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی پارێزگای دهۆك، له‌ رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بۆردوومانی سه‌ر چیای مه‌تینیان كرد له‌ ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا  شەوی رابردوو گوندەکانی "گەڵی ڕەش، کەمکۆڕان، تالستا و خنێرە و لۆلان"یان لە سنوری ناوچه‌ی برادۆست سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بە چڕی بۆردوومانکرد.

ئه‌گه‌رچی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌ زیانی گیانیی به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام باس له‌ زیانی ژینگه‌یی كراوه‌ و هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێی بۆ دانیشتوانی سنووره‌كه‌ دروستكردووه‌. 

Qaiwan
Qaiwan