کوردستانی
جارێكی تر هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر له هه‌ولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مێك پێش ئێستا له‌رێگه‌ی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌و هێرشه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر، زیان به هۆڵه‌كانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یشتووه، له‌كاتێكدا كه له 20ی مانگی رابردووه‌وه فرۆكه‌خانه‌كه چۆڵكراوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی به‌هه‌مانشێوه، بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایه سەر فڕۆکەخانەی هەریر سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگای دژەتیرۆری کوردستان له‌پاش رووداوه‌كه، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوه‌ته سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.
ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییه باڵایه‌ی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، لە 20-10-2023 فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر چۆڵ کراوە، به‌ڵام بەهۆی هێرشەکەی ئه‌م ئێواره‌یه‌وه ئاگر لە کۆگای سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە.