کوردستانی
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و خاوەنی کارگەیەکی عەلەفی مریشک رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی مریشک پەیوەندیی بە نرخی عەلەفەوە نییە.
سالار نوری، خاوەنی کارگەی عەلەفی مریشک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی نرخی عەلەفەوە نرخی مریشک بەرزنەبووەتەوە، بەڵکو لەچاو جاراندا نرخی عەلەف کەمترە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بۆ چوار هەزار دینار بەهۆی کەمی مریشک دەگەڕێتەوە لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان جوجکیان نەکردووەتە کێڵگەکانیان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە".
ئەو خاوەن کارگەیەش وتی "بەرزبوونەوەی نرخی مریشک کاتێکی زۆر ناخایانێت، دوای ئەوەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان جوجکیان کردە کێڵگەکانیان مریشک لە بازاڕەکان زۆردەبێتەوە و نرخەکەی دادەبەزێت".
ماوەی چەندین رۆژی نرخی کیلۆیەک مریشک لەنێوان چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نیگەرانی هاوڵاتییانی لێبکەوێتەوە.
س.ر