کوردستانی
دوو هاککەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە بەڕێگەی فێڵکردن ژمارەیەکی زۆر (هەژمار/ئەوکاونت)ی فیسبووکیان دەست بەسەرداگرتووە.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە "لەلایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) دوای وەرگرتنی رەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع.أ ،ع) و (ك، أ،ع) دەستگیر بکەین کە خۆیان وەک (پاشای فیسبووک )و (تۆپ جی فیسبووک) ناساندووە و ژمارەیەکی زۆر (هەژمار/ئەکاونت)ی فیسبووک یان دەست بەسەراگرتووە و لە بەرانبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی خاوەنی ئەکاونتەکان داوای کارتی مۆبایل یان پارەیان کردووە".
داواش لە هاوڵاتییان دەکات، هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر هەژماری (پاشای فیسبووک )و (تۆپ جی فیسبووک) هەیە باسەردانیان بکات.
س،ر