کوردستانی

وەزیری نەوتی عیراق: لەگەڵ تورکیادا لە لێکگەیشتنداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری نەوتی عیراق: لەگەڵ تورکیادا لە لێکگەیشتنداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2023 وەزیری نەوتی عیراق لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق لە فڕۆکەخانەی هەولێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وەزارەت هاتووین بۆ هەولێر بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت".

لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتەوە وەزیری نەوتی عیراق وتی "لەگەڵ تورکیادا لە لێکگەیشتنداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت".

وتیشی "لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر کرێی بەرهەمهێنان رێکدەکەوین کە بەپێی یاسای بودجە دەبێت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەم بهێنیت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan