کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناو گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار لە رووداوێکی هاتوچۆدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2023 ماتۆڕسکیلێک لەناو گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار وەرگەڕا، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی 1995 بووە و تیمەکانی هاتوچۆ سەبارەت بە هۆکار و شێوازی رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan