کوردستانی

ژمارەیەک شەقامی شاری سلێمانی دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک شەقامی شاری سلێمانی دادەخرێن
مەودا میدیا-

بەبۆنەی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە ئەمشەوەوە تاوەکو شەوی سێشەممە ژمارەیەک شەقام بەربەستدەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکەین کە ئەمڕۆ 12ی تشرینی دووەمی 2023 کاتژمێر 10:00ی شەو بەهۆی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە چەند شەقامێک بەربەست دەکرێن ، رۆژی سێشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2023 کاتژمێر 12:00ی شەو سەرجەمی شەقامە بەربەستکراوەکان دووبارە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە".

ئەو شەقامانەی بەربەست دەکرێن: 

1. لە شەقامی سابونکەران بۆ بەردەرکی سەرا و ئاڕاستەی مزگەوتی گەورە بەربەست دەکرێت.
2. لە بەردەرکی سەرا بۆ شەقامی مەولەوی بەربەست دەکرێت.
3. لە شەقامی پیرەمێرد بەرەو ئاراستەی بەردەرکی سەرا بەربەست دەکرێت.

روونیشکراوەتەوە "لە شەقامی سابونکەران بەرەو شەقامی کاوە کراوە دەبێت، هەروەها لە شەقامی پیرەمێرد ئۆتۆمبێلەکان ئاڕاستە دەکرێن بەرەو شەقامی گۆران".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan