کوردستانی
سەعدی ئەحمەد پیرە: لەنزیکترین کاتدا کێشەی مامۆستایان چارەسەردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایان، ئاماژە بەوەشکرد هاتنی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەولێر کارێکی باش بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2023 سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "دڵم لەلایەک بۆ خوێندکاران ژاندەکات، گەر وابڕوات ساڵێکی خوێندنیان لەکیس دەچێت، لەلایەکی دیکەشەوە بۆ مامۆستا و مووچەخۆران، چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت سێ مانگ مووچە وەرنەگرێت و بتوانێت بژی، بۆیە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە نزیکترین کاتدا".
وتەبێژی یەکێتی باسی لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد بۆ هەولێر وتی "هاتنی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەولێر کارێکی باش بوو و پێمان خۆشبوو و ئێمەش پشتگیری لەهەر رێککەوتنێک دەکەین کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا باشتربکات".
س،ر