کوردستانی

120 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون تاپۆدەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


120 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون تاپۆدەکرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی هەولێر ئاشکرایکرد لەسەر بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە هەولێر تاپۆدەکرێن.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی هەولێر رایگەیاند "لە ھەولێر زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون ھەن، مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە، 56 پڕۆژەی وەبەرھێنان بە ھەموو پێكھاتەكانییەوە واتە شوقە و ڤێلا و خانوو، خەڵكیان تێدا نیشتەجێیە، لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە و خەمڵاندنی بۆ دەكەن، بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە سنووری ھەولێر تا ئێستا شەش ھەزار و 600 یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆکراون، 2 ھەزار یەكەی تریش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن، پێشبینی دەكەین تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە بەرز بێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan