کوردستانی
گه‌رمیان: خێزانێك له‌به‌ر كه‌مده‌رامه‌تیی منداڵه‌كانیان ده‌فرۆشن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منیی و میدیاییه‌كان له ئیداره‌ی گه‌رمیان، خێزانێكی كوردی دانیشتوی ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر قه‌زای كه‌لار كه پێكهاتوو له ژن و مێردێك، ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی سێ منداڵیان له‌به‌ر نه‌بوونیی و كه‌مده‌رامه‌تیی، له ته‌مه‌نه‌كانی سێ مانگ تا یه‌ك ساڵ.

موقەدەم شاخەوان محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی تاوان لە رێکخراوەکانی گەرمیان رایگه‌یاندووه، به‌هۆی تۆماركردنی سكاڵایه‌كه‌وه كه هاوڵاتیه‌ك تۆماریكردووه، ئاشكرابووه كه خێزانه‌كه سێ منداڵیان فرۆشتووه، پاش وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، ده‌ستگیركران و ده‌ركه‌وت منداڵه‌كه‌یان له سكالاكار وه‌رگرتووه‌ته‌وه و فرۆشتوویان به كه‌سێكی تر.
بەڕێوەبەری نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی تاوان لە رێکخراوەکانی گەرمیان روونیكرده‌وه، كڕیارانی منداڵەکان سزا نادرێن چونكه منداڵیان نابێت و به‌خێویان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ سواڵپێكردن بێت، ئه‌وا سزاده‌درێن.