کوردستانی

حه‌وت كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌وت كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، حه‌وت كۆڵبه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان برینداربوون. 

روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ برینداره‌كان كوردن به‌ناوه‌كانی (خالید خۆشنوودی، ئەشکان، ئەنوەر، کارزان، ڕەحمان، موختار و به‌هروز) كه‌ ناوی سیانییان نه‌زانراوه‌ له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی سه‌ر به‌شاری بانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران برینداربوون و دووان له‌ برینداره‌كان باری ته‌ندرووستییان ناجێگیره‌. 

چه‌ندین مه‌رزی ناره‌سمیی و لاوه‌كیی له‌نێوان باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌ن كه‌ سه‌دان خێزانی باشوور و رۆژهه‌ڵات كار و پیشه‌ی كۆڵبه‌ریی تێدا ده‌كه‌ن و قوتی ژیانیان له‌و رێگه‌یه‌وه‌ په‌یدا ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی ده‌بنه‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan