کوردستانی
تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفال له هه‌وڵێكی كوشتن ده‌ربازبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ته‌یمور عه‌بدوڵلا ئه‌حمه‌د، ناسراو به ته‌یموری ئه‌نفال، كه تاقانه‌ی ئه‌نفاله و ده‌ربازبووی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ماوه‌یه، له نوسینێكدا له فه‌یسبوكی خۆی ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له نزیك ناحیه‌ی سه‌نگاو له هه‌وڵێكی كوشتن ده‌ربازبووه.
ته‌یموری ئه‌نفال روونیكردووه‌ته‌وه،"ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٣ بەسەردانێکم بۆ ناحیەی ڕزگاری له گەرمیان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و ئاگادار بوون لە چۆنیەتی ئەو پشکنینە ، بەداخەوە لەسەر ڕێگای دێلێژە/ سەنگاو ئەمویست بۆ گەرمیان بڕۆم، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو و دەماکداره‌وه زۆر بە نامەردانە و داعش ئاسا هێرشیان کردە سەرم و ویستیان تیرۆرم بکەن".
ئه‌و تاقانه‌یه‌ی ئه‌نفال نوسیویه‌تی: تەقەیان لێکردم بۆ کوشتنم، خۆشبەختانە ئۆتۆمبیلەکەم گولەنەبڕ بوو به‌وهۆیه‌وه لەو هەوڵە تیرۆرستیە دیسان ڕزگارم بوو.
ته‌یموری ئه‌نفال داوا له لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌كات، هەموو ڕێکارێکی یاسای بگرنەبەر و تاوانباران ڕاپێچی یاسا و دادگا بکه‌ن و داوادەكات دەستتێوەردان نەکرێت لە گرتنی تاوانباران و بەسزای خۆیان بگەیه‌نرێن.
ته‌یموری ئه‌نفال له‌دایكبووی 1976 له گوندی كوڵه‌جۆی حاجی حه‌مه‌جان له گه‌رمیان، ساڵی 1988 له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریدا ئه‌نفال ده‌كرێت و له‌كاتی زینده‌به‌چاڵكردنیاندا له بیابانه‌كانی سه‌ماوه له باشووری عیراق، ته‌یمور هه‌ڵدێت و له ماڵێكی عه‌ره‌بدا به‌خێوده‌كرێت و پاشان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه.