کوردستانی

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتییەک، دەستیش بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگاداركرایەوە لەبوونی رووداوێكی شەڕ و برینداركردنی هاوڵاتییەك لە نەخۆشخانەیەكی سنوورەكە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوت كەسێك برینداربووە و تۆمەتباران هەڵاتوون، لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران لەسەر بڕیاری دادوەر دەستیپێكرد".

ئاماژە بەوەکراوە "سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە بەتۆمەتباران بووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ه ، ع  لەدایكبووی 2001، أ ، ك لەدایكبووی 2003) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوان و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan