کوردستانی

رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون روویدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە نهۆمی 17ی یەکێک لە شوقەکانی بۆلیڤارد لە شەقامی گوڵانی شاری هەولێر روویدا.

کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2023 ئاگر لە نهۆمی 17ی باڵەخانەیەکی تەواونەکراوی شوقەکانی بۆلیڤارد لە شەقامی گوڵانی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانمان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەکە تەنها زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانمان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بە مەبەستی زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan