کوردستانی

شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌باره‌ی پاره‌وه‌رگرتنی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌وانیی  هه‌ولێر له‌باره‌ی پاره‌وه‌رگرتنی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یدا
مه‌ودا میدیا - 

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ و وێنه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی سه‌رشه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر روونکردنەوەیەکیدا و ده‌ڵێت: ئەو بابەتە تەنیا تاقیکردنەوەیە و ناچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شاره‌وانی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا لەبارەی وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامی 60 مەتری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شارەوانیی بەپێی یاسایی شارەوانییەکان، بۆ رێکخستنەوەی شار و شەقام و جەنجاڵی هاتووچۆ لەسەر کەوانەیەکی شەقامی شەست مەتری لە هەولێر، بابەتێكی دراسە كردووە، بەمەبەستی زانینی کاریگەرییەکان. 
 
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تاوەکو ئێستا کەس پارەی نەداوە نازانرێت ئەو لایەنەی پارەکە وەردەگرن حکومین یاخود کەرتی تایبەتن و، دیاریش نییە کەی پرۆژەکە دەستپێدەکات.

بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه‌ و رای گشتیی هه‌ڵوێستی جۆراوجۆریان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ خسته‌ڕوو.



Qaiwan
Qaiwan