کوردستانی
داواكاریی پارێزگاری هه‌ولێر له سودانی ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانی ئه‌مڕۆی ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر بۆ لای محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌غدا، ئاشكرابوو كه تێیدا پارێزگاری هه‌ولێر داوای ئاسانكارییه‌كی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راگه‌یاندووه، جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی چوارەمی ئیفرازی هەولێر، کە پرۆژەیەکی ستراتیژیی و تاڕادەیەکی زۆر کۆتایی بە کێشەی کەمئاویی لەشاری هەولێر دەهێنێت، بەخۆشحاڵییەوە شانشینی سعودییە رەزامەند بووه بە پێدانی قەرزە به‌هه‌ولێر بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه و، هەموو ڕێکارەکان کۆتاییانهاتوون.
پارێزگای هه‌ولێر به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی وتووه " ئێستا نووسراوی تایبه‌ت لە نووسینگەی بەڕێزتانە و تەنها رەزامەندی ئێوە ماوە بۆ وەرگرتنی قەرزەکە، ئومێد دەکەین بەڕێزیشتان هاوکار و رەزامەندبن".