کوردستانی
وته‌بێژی یه‌كێتیی: سلێمانی سه‌رمه‌شقی خۆپیشاندان و بۆ داگیركه‌ران سه‌خت بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی پیرۆزبایی ساڵیادی 239 ساڵه‌ی دامەزراندنی سلێمانیدا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی شاره‌كه كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به پیتی خاك و به‌رهه‌م و پێشكه‌وتنی سلێمانی كرد.
یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی پیرۆزبایی ساڵیادی 239 ساڵه‌ی دامەزراندنی سلێمانیدا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی شاره‌كه كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به پیتی خاك و به‌رهه‌م و پێشكه‌وتنی سلێمانی كرد.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: شاری سلێمانی لەتەمەندا نزیکە لە دامەزراندنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا، لە پێشکەوتنیشدا لەو ماوە کەمەدا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و خاکێکی بەپیتی هەیە و بەرهەمەکانی سلێمانی بازاڕەکانی عیراقیان پڕ کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه سلێمانی هەمیشە پەیوەندییە هەرێمییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەگەشەدا بووە، دارولمولکی بابانە و بێشەی تێکۆشەران بووە، نوسەر و شاعیری هەڵکەوتووی گەورەی تێدایە و یەکێکە لەو شارانەی لەهەموو خۆپیشاندان و کۆڵنەدانێکدا سەرمەشق بووە، بۆچۆن و نوێبوونەوەی تازەی تێدا هەڵکەوتوە و شارێکی سەخت بووە بۆ داگیرکەران.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌شڵێت: سلێمانی لەهەموو قۆناغەکانی شۆڕش ڕۆڵی خۆی بینیوە و گرنگەکەی لە دەستکەوتەکانیدایە.
وته‌بێژی یه‌كێتیی بەناوی سەرکردایەتیی و مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە پیرۆزبایی لە خه‌ڵكی سلێمانی كرد و خۆشحاڵیی ده‌ربڕی كه لەگەڵیاندا یادی دامه‌زراندنی شاره‌كه دەکاته‌وه و هیوای خواست كه هەر وا بەسەرکەوتوویی و بوێریی بمێننەوە، ده‌شڵێت: هیوای تەمەندرێژیی بۆ سلێمانی و خەڵکەکەشی دەخوازین.