کوردستانی

بارانبارین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیی، له‌ سبه‌ینێوه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و ناوبه‌ناو ده‌بارێت تا هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌ باران به‌شێوه‌یه‌كی باشتر تێیدا ده‌بارێت.

سیروان سالح عه‌لی. شاره‌زای كه‌شناسیی و جوگرافیا بۆ مه‌ودا میدیا وتی " تایبەت به ناوچه کوێستانییەکان شەپۆلێکی ناوبەناوی بارانبارین بەبڕی جیاواز ناوچە کوێستانییەکان دەگرێتەوه ( شەپۆلی یەکەم )، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای سوور لە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەوە تاوەکو هەینی ناوبەناو ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە هەیە بە بڕی جیاواز لە ناوچه کوێستانییەکان، زۆرترین کاریگەریی ناوچه شاخاویەکان دەبێت و لەو زنجیرەچیایانەی کە بەرزییان لە ( 2000 مەتر ) زیاترە ئەگەری بەفربارین هەیە و بەهۆیەوە پلەکانی گەرمیی دادەبەزێت و سەرمای زستان دەستپێدەکات".

ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسیی پێشبینیی ده‌كات: سەرەتای هەفتەی داهاتووش شەپۆلێکی باشتری باران ناوچەکە دەگرێتەوە و تاوەکو ناوەڕاستی هەفته بەردەوام دەبێت و ئەم شەپۆلەیان گشتگیرتر و بەهێزتر و فراوانترە بەتایبەت رۆژی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەگەری رێژەی بارانبارین له چوارشەممەوە تا هەینی لە ناوچە کوێستانییەکان هه‌یه‌، به‌جۆرێك پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ( 6 تا 15 ملم ) و پارێزگای هەولێر ( 4 - 6 ملم ) و پارێزگای دهۆک ( 2 - 4 ملم ). 
Qaiwan
Qaiwan