کوردستانی

دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. سبه‌ینێش له‌ چه‌ند قه‌زایه‌ك دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. سبه‌ینێش له‌ چه‌ند قه‌زایه‌ك دابه‌شده‌كرێت
مه‌ودا میدیا - 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سبه‌ینێ نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبه‌ینێ سێشەمە  ۱٤ـ۱۱ـ۲٠۲۳ نەوت لەسنووری قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی دابه‌شده‌كرێت.

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ناوه‌ندی شاری سلێمانی و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌دا به‌رده‌وامه‌ و به‌شێكی به‌رچاوی شار و شارۆچكه‌كانی سنووره‌كه‌ نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌.


Qaiwan
Qaiwan