کوردستانی

دژەتیرۆر كوژرانی دوو تێرۆریست رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژەتیرۆر كوژرانی دوو تێرۆریست رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

لە پارێزگای كەركوك، هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق كوژرانی دوو چەكداری شانە نووستووەكانی رێكخراوی داعشیان راگەیاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق كە ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ هاتووە، له‌ گوندی جال سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ریاز لە قه‌زای حه‌ویجه‌ی كه‌ركوك، له‌ بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و به‌ پشتیوانیی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، دوو تێرۆرست كوژران.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو دوو تێرۆریستە سه‌ر به‌ گرووپی تێرۆریستیی داعش بوون و دوای رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی له‌ نێوان هێزه‌كانیان و شانە نووستووەكانی ئەو گرووپە دوو تێرۆریستەكە كوژراون.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan