کوردستانی

كرێكارێك گیانی سپارد و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كرێكارێك گیانی سپارد و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندارە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی 2023 دوو کرێکار لەبەردەم پرۆژەی شاری رۆشنبیران لە سلێمانی لەکاتی هەڵدانەوەی سەری مەنهۆڵدا تەزووی کارەبا لێیان دەدات یەکێکیان گیانلەدەستدەدات ئەوەی دیکەش بەسەختی بریندار دەبێت.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "یەکێک لە کرێکارەکان تەمەنی 30 ساڵە و گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەش تەمەنی 17 ساڵە و بریندارە و لە نەخۆشخانەی شۆڕش چارەسەر وەردەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە ئەو شۆفڵەی لەو شوێنە کاری کردووە بەر تەلی کارەباکە کەوتووە ، بووەتە هۆی ئەوەی کارەبا بچێتە سەر شوێنەکە و لەکاتی سەرهەڵدانەوەی مەنهۆڵەکە دوو کرێکارەکە کارەبا بیانگرێت".


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan