کوردستانی
كەشناسی: باران دەبارێت و ئەگەری بەفربارینیش هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان باران دەستپێدەكات و ئەگەری بەفربارینیش هەیە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2023 و سبەی چوارشەممە، بە شێوەیەكی گشتی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزمبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆوە دەبینن.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، لەگەل ئەگەرى پروشکە باران لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى هەیە لەدواى نیوەرۆ و پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن.
سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممە كەشناسی دەڵێت "لەئەنجامى زیادبوونى کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆى تورکیا لەسەر بەشەکانى باکوورى هەرێم و کاریگەریى نزمەپاڵەپەستۆى دەریای سوور لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم و ناوەرستى عیراق ، ئاسمانى هەرێم بە دێژایی کاتەکانى هەورى دەبێت لەگەڵ باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم".
دەشڵێت، ئاستى دابارین لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم بەتایبەت سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و سنوورى پارێزگاى کەرکوک زیاترە، لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە رێژەى (6- 8) پلەى سیلیزى ،لەسەر لوتکەى ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکانیش ئەگەرى بەفر بارین هەیە .
هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران : 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 16 پلەى سیلیزى
ژ.ع